پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد، لەسەر راسپاردەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لیژنەیەكی حكومی تایبەت پێداچوونەوە بە چەند ماددەیەكی یاسای بوودجەدا دەكات، بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە بدات.
باسم عەواد، وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، لە یاسای بوودجەدا تارادەیەك پێداویستی عێراقییەكان فەراهەمكراوە، بەڵام حكومەت تێبینی لەسەر چەند ماددەیەكی ناو یاساكە هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لیژنەیەكی دارایی پێداچوونەوە بەو ماددانەی یاسای بوودجەدا دەكەن و بڕیاری پێویست لەبارەوە دەدەن.
وتەبێژی حكومەتی عێراق روونیشیكردەوە، لە دوای جێبەجێكردنی یاسای بوودجەوە، عێراق پێ دەنێتە قۆناغێكی نوێوە و لەسەرجەم رووەكانەوە بەرەوپێشەوە دەچێت، بە تایبەتی لە رووی وەبەرهێنان و ئاوەدانكردنەوە.