پۆڵه‌تیك پرێس
به‌پێی بڕیارێك له مه‌ودوا ئه‌وانه‌ی له پاكستان ده‌ستدرێژی سێكیان ده‌كرێته سه‌ر ده‌توانن به‌بێ ترس و سڵه‌مینه‌وه سكاڵا تۆماربكه‌ن، ئه‌وانه‌شی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌ن به رێگایه‌كی كیمیایی ده‌خه‌سێنرێن.
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی پاكستانه‌وه پرۆژه یاسایه‌ك خرایه به‌رده‌ستی عومران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دا، كه بریتیه له دانانی سزای نوێ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه بریتیه له خه‌ساندنی ده‌ستدرێژیكه‌ره‌كه.
به‌پێی یاساكانی پاكستان سزای به‌ندكردن و تا له سێداره‌دان دانراوه بۆ ده‌ستدرێژی كه‌ران، به‌پێی یاسا نوێیه‌كه‌ش ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌خه‌سێنرێت توانای خستنه‌وه‌ی وه‌چه‌ی نامێنێت.