پۆڵەتیک پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە مانگی ٨ ی ئەمساڵدا ٥٠ بوومەلەرزە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و عێراق ڕوویانداوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوەو ئاماژەی بەوە دەکات، بەگوێرەی تۆمارکراوەکانی مانگی ٨ لە کۆی ئەو ٨٨ بوومەلەزەیەی روویانداوە ٥٠ بوومەلەرزە لە عێراق و هەرێم بوون کە تەنها سێ دانەیان پلەی رێختەریان بەرز بووەو هەستیان پێ کراوە.
راگه‌یه‌ندراوەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی دەڵێت: به‌گوێره‌ی تۆماركراوه‌كانی مانگی رابردوی به‌شی بومه‌له‌رزه‌زانی، ٨٨ بومه‌له‌رزه تۆماركراون، كه ٥٠ بومه‌له‌رزه‌یان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بون، به‌ڵام ته‌نها سێ بومه‌له‌رزه‌یان پله‌ی رێخته‌ره‌كه‌یان به‌رزبوه و هه‌ستیان پێكراوه.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بوومەلەرزەزانی هەرێم، سێ بومه‌له‌رزه به‌پله‌ی ٤.٩ رێخته‌ر بون له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له ناوچه جیاجیاكان هه‌ستیان پێكراوه، ٢٧ بومه‌له‌رزه‌شیان ته‌نها هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه هه‌ستیان پێكردوه كه لێیانه‌وه نزیك .