لە ئاستی نێودەوڵەتی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

شاندی تیمی نێودەوڵەتیی بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش سەردانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیان كردو بڕیارە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش بكرێت.

نوسینگەی حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، تیمەكە لەگەڵ جێگری سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی یاسایی كۆبونەتەوەو باسیان لە گرنگی پێكهێنانی تیمەكە و دادگای تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كارێكی هەرە گرنگی ئەو تیمە پێكهێنانی لیژنەیەكە لە عێراق بۆ ئەوەی كارەكانیان بۆ بەجێبهێنێت و لێكۆڵینەوە لەبارەی تاوانەكانی داعشەوە بكات.

 

باس لەوەشكراوە، داعش تاوانی هەمەچەشنی ئەنجامداوە، كە لەڕووی ژمارە و جۆرەوە جیاوازبوون لە تاوانەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی قاعیدە.

بە تاوانناساندنی تاوانەكانی داعش لە عێراق، چەندین رەهەندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەبێت، چونكە لەلایەك دادگا هەوڵی گەڕاندنەوەی مافەكانی هەموو زیانلێكەوتووانی داعش دەدات، لەلایەكی دیكەشەوە یەكخستنی هەوڵەكانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ بەگژداچوونەوەی هەموو بیرە توندڕەوەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا