24 هەزار كەس لە وەزارەتی كارو كاروباری عێراقی دوو مووچەیان هەیە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق ئاشكرایكرد، لە وەزارەتەكەیدا 24 هەزار كەس بەشێوەی جیاواز دوو موچە وەردەگرن.

عادل ركابی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاندووە، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیان بۆیان دەركەوتووە 24 هەزار كەس چ فەرمانبەر و چ خانەنشین لە بەشە جۆراوجۆرەكانی دەوڵەت دوو مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا وەزارەتەكەیان پرۆسەی وردبینیكردنی لە پرسی دوو مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان تەواو نەكردووە و بەردەوامن لە رێكارەكانیان بۆ ئاشكراكردنی ئەو كەسانەی دوو موچەیان هەیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە حكومەتەكەی كازمی لەچوارچێوەی ئەنجامدانی پرۆسەی چاكسازی دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە لیستی مووچەی وەزارەتەكاندا كردووەو تائێستاش لەچەند وەزارەتێك ژمارەیەكی زۆری دوو مووچەیان ئاشكرا كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا