پۆڵه‌تیك پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆكان له وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار، ڕایگه‌یاند، لە کۆی 22ھەزار بیری یاسایی و 22 ھەزار بیری نایاسایی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، لەڕێگای 14بەڕێوەبەرایەتی ئاو تا ئێستا خاوەنی پێنج ھەزار و 712 بیرە کە نزیکەی له %25 بۆ له %30 ئەو ئاوە پێکدەھێنێت کە بەھاوڵاتییان دەدرێت لەگەڵ 92 پڕۆژەی دیکە کە نزیکەی له %75ی ئاو دابین دەکەن.
ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆكان له وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار وتیشی، له لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی، دابینکردنی ئاوی پاک بۆ ھاوڵاتییان لە ئەولەویەتی کارەکانماندایە و وەکو سەرەتایەک بڕیاردراوە کە دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار لەبەر دەستی وەزارەتی شارەوانی دابنرێت، ئەگەر پێویستی بە زیاتر بێت ئەوا بۆی دابین بکرێت و ئێمەش ھەموو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان ئاگادارکردووەتەوە کێشە و گرفتەکانیان بگەیەننە وەزارەت و به راپۆڕتێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه.
راشیگه‌یاندووه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه بۆ دابین کردنی ئاوی پاك بە بری ئه‌و دوو ملیار و 500 ملیۆن دینارە 92 پڕۆژە له‌پارێزگاكانی هه‌رێم جێبەجێ بكات.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆكان ، بەپێی پێوه‌ره جیهانییه‌كان ئەو رێژە ئاوەی دەدرێت بە ھاوڵاتییان لەنێوان 200 بۆ 250 لیترە لە رۆژێکدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو بڕە ئاوه‌ی لە ھەرێمی کوردستان بە ھاوڵاتییان دەدرێت بەشێوەی تێکڕا لەنێوان ملیۆنێک و 900 ھەزار تا دوو ملیۆن و 100 ھەزار مەتر سێجایه به‌و پێیه‌ش لە رۆژێکدا 300 بۆ 400 لیتر ئاو بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كرێت.