نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 75 دۆلاری تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 46 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن و بڵاوبوونەوە خێراکەی، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا