پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لەبارەی کێشەی ئاوەڕۆی شەقامی مەلیک مەحمود ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە20ی نیسان، شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پچڕانی بۆری بەشێک لە ئاوەڕۆی شەقامی بازنەیی مەلیک محمود کێشە بۆ شەقامەکە دروست دەبێت بە تایبەت لەکاتی باران باریندا .
ئاماژەی بەوەکرد، بەشی ئاوەڕۆی شارەوانی سلێمانی چەند ڕۆژێکە لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەدان، بەڵام بەهۆی بوونی کێبڵی کارەبا و ئینتەرنێت کارەکە دواکەوتووە، پاشان تیمەکانمان هەستان بەگۆڕینی بۆری ئاوەڕۆکە و دروستکردنی بۆکس بۆ ئاوڕۆکەوە و بەستنەوەی بەئاوەڕۆی سندوقی کە دەکەوێتە ژێر شەقامی سەرەکی 60مەتری.
ڕوونیکردەوە، لەماوەیەکی کەمدا شەقامەکە چاک دەکرێت و قیرتاودەکرێتەوە .