وەزارەتی کارەبا: لەماوەی مانگێکدا 90 سکاڵا و داواکاریمان پێشکەشکراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، “لەماوەی مانگێکدا، 90 سکاڵا و داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی کارەبا کراون و 53 سکڵایان چارەسەرکراون”.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، “لە مانگی شوباتی ڕابردوو، وەڵامی 90 سکاڵا و داواکاریی هاوڵاتیانی داوەتەوە، کە لەرێگەی خزمەتگوزاریی سیستمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پێشکەش کراون”.

باسی لەوەشکرد، “هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی سیستمی خزمەتگوزاریی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنی سکاڵا و داواکارییەکانی بگەیننە وەزارەتی کارەبا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ وەرگرتنی ژمارە تەلەفۆنەکانی وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و لینکی خزمەتگوزاری سیستەمی ئەلکترۆنی نامەیەک بۆ پەیجی وەزارەت بنێرەن”.

لینکی خزمەتگوزاری سیستەمی ئەلکترۆنی:

http://skala.moel.gov.krd/?fbclid=IwAR09tL_V8mlqdFPFNdRnTabu5EHbTL2GrYBHG8XBhmnNOVVHDzcP1cfKVM4

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا