ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و کۆنووسی کۆتایی تیمی چاودێری دارایی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ دەخاتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه رێکەوتی ‌5ی حوزەیرانی 2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات”.

لەبارەی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەکرد، “پوختەی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس، کۆنووسی کۆتایی تیمی چاودێری دارایی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ و راپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان دەخرێنەڕوو”.

هاوکات، خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان – عێراق بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا