حكومەت بۆ دەنگدان لەسەر بودجە كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی عێراق بۆ دەنگدان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 كۆدەبێتەوەو چاوەڕوان دەكرێت پرۆژە یاساكە رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

كۆبونەوەكە درێژكراوەی كۆبونەوەكانی دیكەی ئەنجومەنی وەزیرانە لەبارەی بودجەی ساڵی نوێوە كە پێشتر چەندجارێك كۆبونەوەی لەبارەوە كردووە.

رۆژی 19ی ئەم مانگەش ئەنجومەنەكە لەبارەی هەمان پرس كۆبونەوە، بەڵام كۆبونەوەكەیان بۆ ئەمڕۆ دواخست.

لەبارەی ئەو كۆبونەوەشەوە نوسینگەی سەرۆك وەزیران رایگەیاندووە، كازمی هۆشداری لەبارەی هەرەسهێنانی داراییەوە داوەو جەختی لەچارەسەركردنی كێشەكان كردوەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر ساڵانە لە مانگی 10ی هەموو ساڵێك بودجە دەنێردرایە پەرلەمان و پێش هاتنی ساڵی نوێ دەنگی لەسەر دەدرا.

لەئێستاشدا پەرلەمانتاران هۆشداری لە مەترسییەكانی زیاتری دواكەوتنی بودجە دەدەن و داوا دەكەن حكومەت لەوە زیاتر ناردنی پرۆژە یاساكە بۆ پەرلەمان دوانەخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا