قائیمقامیەتی سلێمانی سێ فڕنی سەمون دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە28ی تشرینی یەکەم، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن سێ فڕنی سەمون دادەخرێن.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنەکانی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) لەگەڕەکی راپەڕین دادەخات.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن لە شوێنەکانیاندا، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنەکانی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) دادەخات، هەروەها یەکێکی دیکە لەسەرپێچی هەر سێ فڕنی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) کە راپۆرتی لیژنەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە، لەکاتی سەردانی لیژنەکان دەرکەوتووە لە شوێنی هەویر شێلان و ئامادەکردنی سەمونەکان جگەرەی تیادا کێشراوە، لەگەڵ نەبوون و بەسەرچوونی مۆڵەتی پیشەیی و تەندروستی.

ڕوونیکردەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەرسێ فڕنی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) دادەخرێن و خاوەنەکانیشیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا