قوباد تاڵەبانی: داڵدەدانی تاوانباران لەهیچ كەس و لایەنێك لەهەر پلەو پێگەیەكدا قبوڵ ناكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ خانەوادەو كەسوكاری قوربانیانی رووداوە دڵتەزێنەكەی چەمچەماڵ و ژمارەیەك لە پیاوماقوڵی دەڤەرەكە كۆبووەوەو رایگەیاند: تەنانەت ئەگەر رۆژێك كەسوكاری قوربانیان لە تاوانبارەكە خۆشبن، ئەو وەك قوباد تاڵەبانی لێی خۆش نابێت و دەبێت بە سزای یاسایی خۆی بگات.

لە دیدارەكەدا كە ئێوارە‌ی رۆژی2 ی ئایار بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەو كەسوكاری ئەو رووداوە دڵتەزێنە دەربڕی و رایگەیاند: ئەو دۆسیەیە دۆسیەی منەو دڵنیای كردنەوە كە تاوانبار بەسزای یاسایی خۆی دەگات.

جێگری سەرۆك وەزیران داواشی لەخانەوادەو كەسوكاری قوربانیان كرد كە دان بەخۆیاندا بگرن و لەلایەن خۆیانەوە هیچ كاردانەوەیەك نەنوێنن و دڵنیاشی كردنەوە ئەگەر تەنانەت رۆژێك ئێوەش لە تاوانبار خۆش بن، ئەو وەك قوباد تاڵەبانی لێی خۆش نابێت و دەبێت بەسزای یاسایی خۆی بكات.

جەختیشی كردەوە لەمەودوا قبوڵی ناكەن هیچ كەس و لایەنێك لە هەر پلەو پێگەیەكدا بن داڵدەی تاوانباران بدەن و هەرجۆرە هاوكاریكردن و داڵدەدانی تاوانباران وەك بەشداریكردن لە تاوانەكە حیسابی بۆ دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا