سەرۆکێکی پێشووی فەڕەنسا بە ساڵێک زیندانی سزا دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فەڕەنسا سزای ساڵێک زیندانی بەسەر نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆکی پێشووتری وڵاتەکەیدا سەپاند.

میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویان کردەوە، دادگای فەڕەنسا بەتۆمەتی بەکارهێنانی پارەی نایاسایی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی ساڵی 2012ی فەڕەنسا، سزای ساڵێک زیندانی بەسەر نیکۆلا سارکۆزی دەسەپێنێت.

پێشتریش نیکۆلا سارکۆزی تەمەن 66 ساڵ، چەندین جار ئەم تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە و وتویەتی کە ئاگای لە ساختەکاری هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2012 نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا