حکومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی موچەی ژنانی ڕزگاربووی دەستی داعشیدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەندامێکی پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتی رایگەیاند،حکومەتی عێراق ڕەزامەندبووە لەسەر دابینکردنی ١٦ ملیار و٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ جێگیرکردنی موچەی شەش مانگ بۆ ژنانی ڕزگاربووی دەستی داعش.

نەرمین مەعروف، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، لەدوای هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی بڕی ٢٥ ملیار دینار لە بڕگەی ( ٢) ی خشتەی ( ب )ی یاسای ئاسایشی خۆراک بەمەبەستی دابینکردنى یاسای ژنانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠٢١، خۆشبەختانە وەزارەتی دارایی بە نووسراوی ( المديرية العامة لشؤون الناجيات) ڕایگەیاند، کە رەزامەندییان دەربڕیوە.
وتیشی، وەزارەتى دارای رەزامەندبووە بۆ دابینکردنى بڕی زیاتر ١٦ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ خەرجکردنی مینحەی مانگانەی شەش مانگی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ئەو ژنانەی ناویان لاى ئەوان تۆمارکراوە.
 پەرلەمانتارەکەى یەکێتی ئاماژەى بەوەشکرد،  ئەم مینحەیە بۆ لەمەودوا مانگانە بە بەردەوامی دابەشدەکرێت و ساڵانە لە بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ و ساڵانی دواتری حکومەتی فیدڕاڵ پارەى پێویستى بۆ تەرخانکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا