وەزارەتی بازرگانی دابەشكردنی بەشە خۆراك بە ئەلیكترۆنی رێك دەخات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەیەكدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و شاندێكی بەرنامەی خۆراكی جیهانیWFO رەوشی ئاسایشی خۆراك و بە ئەلیكترۆنی كردنی سیستەمی دابەشكاری خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیانیان تاوتوێكرد .

رۆژی دووچەممە 5_9_2022 وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە شاندێكی بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFO كە پێكهاتبوون لە ئیكرام ئەلهونی، جێگری بەڕێوەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی و عەدیلە خالید، بەرپرسی پاراستنی كۆمەڵایەتی و مەنسوور رەسوڵ، لە تیمی تەكنیكی بەرنامەی خۆراكی جیهانی.

لە كۆبوونەوەیەكدا بە وردی ستراتیژ و پرۆژەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی بۆ هەرێمی كوردستان باسكرا كە بریتی بوون لە گۆڕینی سیستەمی دابەشكردنی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان بۆ شێوازی ئەلیكترۆنی لە رێگەی دروستكردنی داتا بەیسێكی تایبەت بە زانیاری لەسەر هاوڵاتیان تا بتوانرێت لیستی ئەو كەسانە جیابكرێتەوە كە لە كوردستان ناژین یان ئاستی بژێویان بە جۆرێكە پێویستیان بەو بەشە خۆراكە نییە و رێكخستنی بەرنامەكە بە جۆرێك بۆ ئەو كەسانەی زیاتر پێویستیانە بەشە خۆراكیان بۆ دابین بكرێت .

لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا لە بارەی پاراستنی ئاسایشی خۆراك لە جیهان و ئەو هەوڵانەی دەدرێن لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی، بۆ سێكتەرە جیاوازەكانی زانیاریان خستەروو، وە بە پێویستیان زانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وەك لایەنێكی گرنگی سەرەكی پەیوەندیدار بە بابەتی خۆراك هاوكار بێت.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لای خۆیەوە ئاماژەی كرد بە رەوشی خراپی خۆراك و كێشە و گرفتەكانی هاوڵاتیان لە بارەی كواڵێتی و بڕی ئەو خۆراكەی كە مانگانە دەگاتە دەستیان و لە چوارچێوەی بەرنامەی خۆراكی جیهانی دابین دەكرێت، هەروەها بۆ چارەسەركردنی ئەمەش سیستەمی ئەلیكترۆنی بەشە خۆراكی هاوڵاتیانی بە گونجاو و گرنگ زانی و بەڵێنی هاوكاریكردنی دەربڕی بۆ هەر كار و پرۆژەیەك كە خزمەتی هاوڵاتیان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا