سەرۆك كۆمار و شاندێكی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی جەخت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار پێشوازی لە شاندێكی مەڵبەندی بەغدادی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەكات.

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رۆژی یەكشەممە 13/11/2022 لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە شاندێكی مەڵبەندی بەغدادی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی رابیحە حەمەد لێپرسراوی مەڵبەند و ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان .

لە دیدارەكەدا شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی خۆیان لە سەرۆك لەتیف جەمال رەشید كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆمار، هاوكات رووكردنەوەیەكییان پێشكەشكرد لەبارەی هەوڵەكانیان بۆ بەهێزكردنی هاریكاری و هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی لایەنە سیاسییەكان.

سەرۆك كۆمار بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و ئاماژەی كرد بە گرنگی كاركردنی كادیرانی حزب لەسەر رێچكەی لێكنزیكردنەوەی بۆچوونەكان لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان و جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پشتیوانیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامە خزمەتگوزارییەكەی بەشێوەیەك كە دەستكەوتی هەبێت و ویستەكانی گەل بە هەموو پێكهاتەكانیەوە بەدیبێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا