یاسای نەوت‌و گاز كێشەكانی هەولێرو بەغدا چارەسەردەكات

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق دەستی بە ئامادەكاری بۆ ڕەشنووسی كۆتایی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز كردووە، ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش دەڵێت: ئەگەر بە شێوەیەكی دادپەروەرانە جێبەجێبكرێت بەشێكی گەورەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا چارەسەردەكات.

بەمەبەستی دۆزینەوەی رێچكەیەكی یاسایی بۆ پرسی ‌كێشەكانی پەیوست بە نەوت و گاز لەنێوان هەولێر و بەغدا، كورد ساڵانێكی زۆرە داوای دەرچوونی پڕۆژەیاسای نەوت و گازدەكات، وەزیری نەوتی عێراقیش ڕایگەیاندووە، ڕەشنووسی كۆتایی پرۆژەكە ئامادەكراوە و بەمزوانە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەكرێت.

ئەڵماس فازڵ، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: پڕۆژەیاسای نەوت و گاز ئەگەر وەك خۆی بەشێوازێكی نیشتمان پەروەرانە بۆ سەرجەم عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە جێبەجێبكرێت، بەشێكی گەورەی كێشە نەوتییەكان و چۆنییەتی فرۆشتن و كڕین چارەسەردەكات.

وتیشی: ئەو كێشانەی ئێستا هەیە لەنێوان حكومەتی عێراق و هەرێم، نەبوونی ئەو یاسایە و نەبوونی نوێنەری كوردە لە سۆمۆ.

جەختیكردەوە كار بۆ پرۆژە یاساەكە كراوە و هەوڵدراوە لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق بگەنە سیغەیەكی تەوافوقی بۆ ئەوەی یەكلابكرێتەوە، بەڵام نازانرێت كەی دەنێردرێتە پەرلەمان و خوێندنەوەی بۆ دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا