ئالان حەمە سەعید: هێزە ئەمنییەكان باندێكی فریودانی قوتابیانیان دەستگیركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لەسەر داوای یاسایی وەزارەتی پەروەردە هێزە ئەمنییەكان باندێكیان دەستگیركردووە كە كاریان لەسەر فریودانی قوتابیان كردووە.

ئالان حەمە سەعید، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دزەپێكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان بەپێی یاسا سزای تووندی بۆ دانراوە و وتیشی: بۆئەوەی دادپەروەری بسەلمێنین، هەموو رێكارێك بەرانبەر باندە فریودەرەكان دەگرینەبەر.
وەزیری پەروەردە داوای لە قوتابیان كرد، نزیكی ئەو جۆرە باندانە نەبنەوە و خۆیان بەو بابەتانەوە سەرقاڵ نەكەن، وتیشی: هەتاوەكوو بەرە بەیانیش پرسیارەكانی تاقیكردنەوە لە پارێزگاكان نییە.

ئالان حەمە سەعید سەبارەت بە پرۆسەی بنەبڕكردنی گزیكردن، ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەكە لەنێو پرۆگرامەكانی خوێندن بە چەند قۆناغێك رێكخراوە، بۆئەوەی ببێتە كولتوورێك و رۆشنبیرییەك بۆ قوتابیان.

وەزیری پەروەردە راشیگەیاند، مۆبایلی تایبەتیان بۆ هەموو ئەو مامۆستایانە دابین كردووە كە بەشداری لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 دەكەن و نابێت ئامێرە ئەلكترۆنییەكان ببەنە ژوورەوە، هەروەها دەبێت پشكنین بۆ قوتابیان بكەن.

ئالان حەمە سەعید: نابێت تەنانەت دوای تاقیكردنەوەش وێنەی پرسیارەكان بگیرێت، چونكە وەزارەتی پەروەردە دواتر كۆپیەك لە پرسیارەكان بڵاودەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا