کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتیی هەرێم: 200 رۆژە هەناردەی نەوت لەرێگەی تورکیاوە راگیراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتیی کوردستان – ئەپیکور لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، دوێنێ چوارشەممە 11ـی تشرینی یەکەم 20،  رۆژ تێپەڕی بەسەر راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی تورکیاوە و زیانەکانی ئەو راگرتنەش زیاترە لە 7 ملیار دۆلار.

بەگوێرەی داتاکانی ئەپیکور، هەریەکە لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری پیشەسازیی نەوت لە عێراق و هەرێم، زیاتر لە 7 ملیار دۆلار زەرەو زیانی ماددیان بەرکەوتووە لەوکاتەوەی کە هەناردەی نەوت لەرێگەی بۆرییەکانی تورکیا و بەندەری جەیهانەوە راگیراوە.

ئەپیکور دەڵێت، زیانی راگرتنی هەناردەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە، 35 ملیۆن دۆلارە بۆ هەر رۆژێک.

پێشتر لە رێککەوتی 4ـی تشرینی یەکەم، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا رایگەیاندبوو، هێڵی بۆری نێوان عێراق_تورکیا ئامادەیە و بەم زووانە دەست بە کارەکانی دەکاتەوە، بەڵام تا ئێستا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستیپێنەکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەپیکور، عێراق ناچارکراوە کە ساڵانە 35 ملیۆن تۆن نەوت لەرێگەی بۆری تورکیاوە هەناردەی جیهان بکات. لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی ئەم بڕگەیە، عێراق دەبێت بڕی 300 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبووی زیانەکان بدات بە تورکیا.

پێشتر کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتیی هەرێم رایانگەیاندبوو، کە ئامادەنین دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بکەن ئەگەر بۆری نەوتی تورکیا (ITP)ـیش بکەوێتەوە کار. چونکە بە ووتەی خۆیان، “لەسەرەتای ئەمساڵەوە شایستە داراییەکانی کۆمپانیا بیانییەکان خەرج نەکراوە”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆمەڵەکە، حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، زیاتر لە 1 ملیار دۆلاری شایستە داراییەکان و مووچەی کارمەندان و ئەندامانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتیی هەرێم قەرزارن.

مایڵز کاگینز، ووتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتیی کوردستانیش رایگەیاند، “زیانەکان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبن، ئێمە پێشنیازی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک دەکەین سەبارەت بە چارەسەکردنی کێشەکانی گرێبەستەکانمان” هەروەها وتیشی، “هانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەدەین بگەن بە رێگەچارەیەک سەبارەت بە پێدانی شاسیتە داراییەکانمان”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا