پۆتین جەخت لە ڕێکخستنی پەیوەندی یەکێتی ئەوروپاو بیلاڕوس دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چارلس میشێل، جەخت لە پێویستی هەماهەنگی و ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان بیلاڕوس و یەکێتی ئەوروپا دەکاتەوە.

لە پەیوەندیەکەدا هەردولا جەخت لە دۆزینەوەی چارەسەرێک دەکەنەوە زوو، بۆ قەیرانی کۆچبەران لەسەر بنەمای پێوەرە یاساییە مرۆییە نێودەوڵەتیەکان.

پۆتین ئاماژەی بەو دەر ئەنجامە خراپانەش کرد، کە لە سەپاندنی سزای نوێ و زیاتر بەسەر بیلاڕوس دەکەوێتەوە.

ڕوونیشی کردەوە، کە ئاو و گازی فرمێسک ڕێژ و تەقەمەنی و چەندین کەرەستەی دیکە لە لایەن هێزی پۆڵەندیەوە بەرامبەر کۆچبەران بەکارهێنراوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا