مستەفا کازمی: تەرمی سەدام حسێن لە گۆڕەکەی دەرهێنرا و فڕێدرایە نزیک ماڵەکەم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەسێدارەدرا، تەرمی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراقیان لەنزیک ماڵەکەم فڕێدا.

مستەفا کازمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “شەرق ئەلئەوسەت”ی لەندەنی ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای لەسێدارەدانی تەرمی سەدام حسێنیان فڕێدایە نێوان ماڵەکەی من و نوری مالکی، کۆمەڵێک پاسەوانم بینی کۆبوونەتەوە و داوام لێکردن دووربکەونەوە لە تەرمەکە لەبەر ڕێزی مردووەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە شەودا مالکی فەرمانی کردووە تەرمەکە ڕادەستی یەکێک لە شێخەکانی عەشیرەتی نەدا بکرێت، کە دەکاتە عەشیرەتی سەدام حسێن، ئەوەبوو تەرمەکە درایەوە بە عەشیرەتەکەی.

جەختی لەوەش کردەوە، “سەدام حسێن لە تکریت نێژرا، بەڵام لەدوای ساڵی ٢٠١٢ کاتێک داعش دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرت، گۆڕەکە هەڵدرایەوە و تەرمی سەدام گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نهێنی و تا ئێستاش کەس نازانێت لە کوێیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا