لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەنجامدا

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی تەندروستیی و ژینگەی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەنجامدا بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لەبەغدا.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی لیژنەکە ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر ڕاستییەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لەخۆدەگرێت و دواتر لەدانیشتنی نائاسایی پەرلەمان کە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت، دەخرێتەڕوو.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی لەڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب گیانیان لەدەستدا گەیشتە 82 کەس و 110 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژی یەکشەممە، لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەدوورخستنەوەی حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی و پارێزگاری بەغدا و بەڕێوەبەری تەندروستیی ڕەسافە لەپۆستەکانیان بۆماوەیەکی کاتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا