كەشناسی: بەفرو باران بارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، بەفرو باران بارین تا چەند ڕۆژی داهاتووش بەردەوام دەبێت و سەرجەم ناوچە جیاوازەكانیش دەگرێتەوە.

هاوكات ئەوەشی ڕاگەیاند كە ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بەگەشتی هەور و باراناوی دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا و لەگەڵ ئەگەری بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكرد كە خێرای “با” مامناوەند دەبێت و لەنێوان 10_20 كم لە كاتژمێرێكدا و هەندێك كاتیش چالاك دەبێت بۆ سەرو 30 كم.

ئەوەشهاتوە كە سبەی یەك شەممە هەوری باراناوی دەبێت لەزۆربەی كاتەكاندا و بەفر بارینیش لەناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا