سودانی سەردانی ئیمارات دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، بەمەبەستی کاری هاوبەش و بەردەوام لەگەڵ ئیمارات سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە سودانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئیمارات زیاد لە 16 ملیار دۆلارە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە سەردانەکەمان بۆ ئیمارات هاوبەشیکردنی بەردەوامە لەپێناو بەرژەوەندی عێراق و ئیمارات و هاوڵاتیانی هەردوو وڵات، وتیشی، ئێمە ڕۆڵی دیپلۆماسی ئیمارات لەیادناکەین لە پشتیوانیکردنی عێراق.

جەختی لەوەش کردەوە، ئیمارات بە یەکێک لە دیارترین هاوبەشانی بازرگانی عێراق دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا