پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرۆكوەزیرانی عێراق پرۆژەیەكی تایبەت بە هەمواركردنەوەی بودجەی هەیە و هەوڵ دەدات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بودجەی حاكیمە بدرێت.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا موسەنا ئەمین رایگەیاند: كە چاوی بە محەمەد شیاع سودانی كەوتووە لە بەغدا و بەڵێنی ئەوەی داوە كە پێشنیارێكی باشی ئامادەكردووە بۆ هەمواری بودجە تایبەت بە مووچە.
وتیشی، ئێمە بودجەی حاكیمەمان هەیە كە بودجەی بەشە خۆراك و دەرمان و چەند شتێكی تری لێ خەرج دەكرێت و لە پێشنیارەكەدا هەیە هەر لەو بودجەیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت.