پێنج مادە بۆ پرۆژە یاسای بودجە زیادكران

پۆڵەتیك پرێس

لە گفتوگۆی پەرلەمانتاران بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، پێنج مادە بۆ پڕۆژەیاساكە زیادكران و دەنگیان لەسەردرا.
ماددە زیادكراوەكان بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق:

1. بودجەی پەرلەمانی عێراق: بەگوێرەی پێشنیازی لیژنەی دارایی پێشكەشكراوە كە تێیدا 418 ملیار و 872 ملیۆن و 567 هەزار دینار وەك بودجەی پەرلەمانی عێراق دیاریكراوە و چۆنیەتیی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی پەرلەمانی دیاریكردووە.

2. بودجەی دەسەڵاتی دادوەری: لەو مادەیەدا بودجەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بە 714 ملیار و 886 ملیۆن و 347 هەزار دینار دیاریكراوە و بودجەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقیش بە 15 ملیار و 153 ملیۆن و 950 هەزار دینار دیاریكراوە.

3. دەسەڵاتی ئەنجوومەنی زانكۆكان: بە گوێرەی ئەو مادەیە ئەنجوومەنی زانكۆكان دەتوانن هەژماری بانكی بكەنەوە بە دۆلار بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ببەستن بۆ وەرگرتنی كۆمەك و گرێبەستی دروستكردنی نەخۆشخانە فێركارییەكان.

4. وەزارەتی دارایی گواستنەوە لە بودجە بكات بۆ تەرخانكردنی پارەی دامەزراندنی 336 كەس بۆ وەزارەتی بەرگری.
5. دامەزراندنی دوو هەزار كەس بە گرێبەست لە دیالە و سێ هەزار كەس لە میسان.

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی رەشنووسی بودجەی عێراق لە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردووەوە دەستیپێكردووە و تاوەكو ئێستا ژمارەیەك مادەی لێ پەسەندكراون، لەناویاندا مادەكانی 13 و14 ی تایبەت بە هەرێمی كوردستان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا