پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی دەستپاكیی عێراق رایگەیاند، دادگا فەرمانی دەستگیركردن و ئامادەبوونی بۆ چەند بەڕێوەبەرێكی گشتیی پێشووتری وەزارەتی بەرگریی عێراق دەركرد، بەهۆی ئەوەی بە مەبەست زیانیان بە سامانی گشتیی گەیاندووە.
دەستەی دەستپاكیی عێراق، رۆژی یەكشەممە2_10_2022، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، دادگای لێكۆڵینەوەكانی كەرخی دووەم لە بەغدا، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەڕێوەبەری پێشووتری فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی بەرگریی عێراق دەركرد.
ئەوەشهاتووە، فەرمانی ئامادەبوونی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری فەرمانگەی دابینكردن و پڕچەككردن لە وەزارەتی بەرگریی و ئەمینداری گشتیی پێشووتری وەزارەتەكە دەركردووە.
دەستەی دەستپاكیی عێراق ئاشكراشی كرد: دادگای لێكۆڵینەوەكانی كەرخی دووەم لەسەر سكاڵای وەزیری بەرگریی عێراق دژی بەڕێوەبەری كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان و بەپێی ماددەی 340ی یاسای سزاكان ئەم فەرمانانەی دەركردووە.