تورکیا دەیەوێت 20 هەزار سەرباز لەسەرخاكی هەرێم جێگیربكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی دوایین راپۆرت  تورکیا زیاتر لە70  بنکەی سەربازی و خاڵی چاودێریی لە هەرێم هەیە و پلانی هەیە دەیان هەزار سەرباز لەو بنکانە جێگیربکات.

هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەنگاوەكانی توركیا دژی بنەما نێودەوڵەتییەكانە و پێویسە حكومەتی عێراق لێی بێدەنگ نەبێت.

وتیشی، ئەوەی دەبینرێت توركیا رۆژانە بەردەوامە لەداگیركردنی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان و بنكە و بارگای نوێ دروست دەكات و ژمارەی سەربازەكانی لەسەر خاكی هەرێم زیاد دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕێگەی راپۆرتێكەوە  لیژنەكەیان حكومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندییدارەكان و ناوەندە نێودەوڵەتییەكانیان ئاگاداركردووەتەوە.

هەر سەبارەت بەلەشكر كێشییەكانی توركیا، بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی عێراقی وتووە، تورکیا پلانی هەیە لە بنکە و خاڵە چاودێرییەکانی لە ناو سنووری هەرێمی کوردستاندا 20 هەزار سەرباز جێگیربکات.

راشیگەیاندووە، رێگریکردن لە لەشکرکێشی و هێرشی تورکیا بۆ ناوچە سنورییەكان و سەرخاكی عێراق کارێکی ئاسان نییە و پێویستە حکومەتی عێراق هەڵوێستی جدی دژی توركیا هەبێت.

پێشتریش، محەمەد شەبەكی، ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی بەدر بەمیدیاكانی عێراقی راگەیاندبوو، بێدەنگی و بێهەڵوێستی حكومەتی عیراق لەسەر پرسی لەشكركێشییەكانی توركیا لەناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆناو خاكی عێراق وادەكات توركیا زیاتر لەشكركێشی بكات.

هاوكات ، باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی ئەو لیژنەی پەرلەمانی عێراق و كوردستان كە سەردانی ناوچە سنورییەكانی هەرێمیان كرد، بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەشێوەی مەیدانی لەناوچەسنورییەكان بەدوواداچوونیان كردووە ئەوەی بۆیان دەركەوتووە، توركیا بەبیانوی پەكەكە بەشێوەیەكی بەرچاو هاتووەتە ناوخاكی هەرێم و دامەزراندنی بارەگاكانیشیان ئەوە دەردەخەن كە كوردستان داگیر دەكەن و نیازی كشانەوەو جێهێشتنی سنورەكانی هەرێمی كوردستانیان نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا