فوئاد حسێن داوا لە سوید دەكات رێگری لە دووبارە سووتاندنی قورئانی پیرۆز بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق داوا لە هاوتا سویدییەكەی دەكات رێگری بكەن لە دووبارەبوونەوەی هەڵسوكەوتی نەشیاو بەرامبەر بە قورئان و ئایینی ئیسلام، وەك ئاماژەیەك بۆ هەڕەشەكەی سەلوان مۆمیكا، كە وتوویەتی بەنیازە جارێكی دیكە قورئانی پیرۆز بسووتێنێت.

ئەو داواكارییە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بووە لە نێوان فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید.

رۆژی 28ی حوزەیرانی رابردوو، سەلوان مۆمیكا، كە پەنابەرێكی تەمەن 37 ساڵانی عێراقییە لە سوید، لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆكهۆڵمی پایتەختی ئەو وڵاتە كۆپییەكی قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەوەش ناڕەزایەتی لە عێراق و جیهاندا لێكەوتەوە.

سەلوان مۆمیكا هەڕەشەی كردووە كە 20ی تەممووزی 2023، كۆپییەكی دیكەی قورئانی پیرۆز دەسووتێنێت، بەڵام ئەمجارە لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا