پۆڵەتیک پرێس
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە وڵاتی تورکیا و بۆ تاوتوێ کردنی غازی سروشتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە سەردانێک گەیشتە وڵاتی تورکیا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە، بۆ چەند پرسێک گرنگترینیان غازی سروشتی هەرێم کۆدەبێتەوە.
بڕیاریشە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە بکرێت.