عێراق سێیەم گەورەترین وڵاتە بۆ هاوردەی بەرهەمی کیمیایی

پۆڵەتیک  پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە 4ی ئەیلولی 2021، ئەنجومەنی سەرچاوە کیمیاییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، عێراق سێیەم گەورەترین وڵاتی هاوردەکردنی بەرهەمە کیمیاییە تورکیەکانە.

ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بڕی دەستکەوتی هەناردەکردنی بەرهەمە کیمیاییەکانی تورکیا، لە مانگی ئابی ڕابردوودا، 2ملیۆن و 46هەزار دۆلار بووە.

ئاماژەیان بەوەشدا، ئەم هەناردە کردنە بە ڕێژەی لە %49.1زیادیکردووە، بەراورد بە مانگی ئاب لە ساڵی 2020دا.

ڕوونیشیان کردەوە، گەورەترین وڵات بۆ هەناردە کردنی بەرهەمە کیمیاییەکانی تورکیا بە پلەی یەکەم، وڵاتی هۆڵندا بووە بەپلەی دووەم ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، عێراقیش بە پلەی سێیەم دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا