سلێمانی بە شاری پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەستنیشانکرا

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا سلێمانی وەک شاری پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە عێراق دەستنیشانکرا.

لە راگەیەندراوەکەدا کە هەڤاڵ ئەبوبەکر لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە و واژۆی عەمار کەزار بەرپرسی هەماهەنگی پرۆژەی نیشتیمانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە عێراقی لەسەرە هاتووە، “بڕیارمان دا شاری سلێمانی وەک شاری پێکەوەژیانی ئاشتیانە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەستنیشان بکەین.”

ئەوەش هاتووە، بڕیارەکە لەلایەن کۆمەڵێک ئەکادیمی و کەسایەتی و چالاکوانی کۆمەڵگاکانی مەدەنی لە سەرانسەری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ جوڵانەوەی ئاشتی لە سلێمانی دراوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، هەوڵە نیشتیمانی و مرۆییەکانی پارێزگای سلێمانی و دانیشتووانەکەی بەرز دەنرخێنین.

لەماوەی رابردووشدا، پارێزگای سلێمانی لەلایەن رێکخراوی یونیسکۆ بە یەکێک لە شارە داهێنەرەکانی جیهان دەستنیشانکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا