كارگەی سەهۆڵەكەی سلێمانی بە تەواوی رووخا

پۆڵەتیك پرێس

دوای ئەوەی بەمەبەستی بینای بازرگانی بەشێكی كارگەی سەهۆڵەكەی سلێمانی لەلایەن خاوەنەكەیەوە ڕووخێندرا ئەمڕۆ هەینی 2-4-2021 بەهۆی كاركردن لەپڕۆژەكەدا تەواوی كارگە داڕوخا كە یەكێكە لە سیما مێژووییەكانی سلێمانی.

ڕووخانی كارگەكە بە هۆی هەڵكەندنی زۆری ئەو بەشەی زەوییەكەوەبووە، كە نزیكەی 300 مەتر دەبوو، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ڕووخێندرا بۆ دروستكردنی باڵەخانەیەكی بازرگانی و لەو كاتەشدا زیانی بەماڵێكی تەنیشتی كارگەكە گەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەكان كارگەی سەهۆڵەكەی سلێمانی، خاوەنی یەكەم مۆڵەتی پیشەسازییە لە سلێمانی و ساڵی ١٩٦١ دروستكراوە، بەشێكی زۆری هاووڵاتیانیش شاڕێی سالم بە سەهۆڵەكە ناو دەبەن و وەك یادگاری و شوێنێكی دێرینی سلێمانی ناوی دەهات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا