هۆكاری سەرەكی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین ئاشكرا كرا

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوێكی تایبەت بە زانیاری نەوتی كوردستان ئاشكرایدەكات، حكومەتی عێراق گرێبەستی گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ ناوچەكانی عێراق بۆ كۆمپانیایەكی پارتی راگرتووە، بەوهۆیەشەوە حكومەت دەیەوێت تەنها ئەو كۆمپانیایە سوتەمەنی بهێنێت ئەوەش وایكردووە بەنزین گران ببێت.

وریا حسێن بەڕێوەبەری رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، پێشتر كۆمپانیای كاری پارتی گرێبەستێكی هەبوو لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ پاڵاوتنی نەوت بۆ ناوچە زیانبارەكانی عێراق، بەوەش مانگانە 30 ملیۆن دۆلار قازانجی دەكرد، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵەوە حكومەتی عێراق هەستاوە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە.

دەشڵێت، “ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم هەستاوە بەپێدانی پاڵاوتنی نەوت و ساغكردنەوەی پێكهاتەكانی وەكو نەوتی سپی و گازوایل و بەنزین بەكۆمپانیای كار هەر بۆیە چەند رۆژێكە بۆئەوەی ململانێی كۆمپانیای كار نەكرێت هاوردەكردنی بەنزین لە دەرەوەی هەرێمەوە راگیراوە و كۆمپانیای كار بەنزین دەخاتە بازاڕەكانی هەرێمەوە ئەمەش وایكردووە نرخی بەنزین گران بێت”.

ماوەی چەند رۆژێكە لە بەنزینخانەكانی هەرێمی كوردستان نرخی بەنزین گرانبووە، لە هەولێر 100 دینار و لە سلێمانیش 50 دینار چووەتە سەر نرخی یەك لتر بەنزین، بەشێك لە بەنزینخانەكانیش بە ویستی خۆیان نرخیان لەسەر بەنزین داناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا