بوومەلەرزەیەک لە شارێکی عێراق ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری بەسرەی هەژاندووە.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کاتژمێر 12:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلەی ڕێختەر لە شاری بەسرە ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەکرد، بوومەلەرزەکە لە دووری 22 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەسرە بووە.

ڕوونیکردەوە، لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا