سەرۆك كۆمار و سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی لە بارەی چەند پرسێك كۆبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان كۆبوەو تاوتوێی پێویستی پێكهێنانی حكومەتێكی كارای بە توانا كە ڕەنگدانەوەی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق بێت كرد.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگترین گۆرانكارییە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق كرا.

هەروەها لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا بەگرنگییەوە جەختكرایەوە لە پێویستی چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆی جددی لە نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و كۆتایی هێنان بە كێشە و قەیرانەكان.

لە بەشێكی دیكەشدا دووپاتكرایەوە لە پێویستی پێكهێنانی حكومەتێكی كارای بە توانا كە رەنگدانەوەی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق بێت بێ جیاوازی بە ئاڕاستەی هێنانەئاراوەی خواستی خەڵك بۆ باشتركردنی بژێوی ژیان و دابینكردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی لە سەرتاسەری عێراق دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا