پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان گیانلەدەستدان و بریندار هەیە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، تەقینەوەکە بەهۆی تەنکەری غازەوە ڕوویداوە و سێ خانوو تەخت بووە و زیاد لە 15 کەس بریندار بوون گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
تا ئێستا نازانرێت بەدیاریکراوی چەند زیانی گیانی و ماددی بەهۆی تەقینەوەکەوە ڕوویداوە و لە ئێستادا هاووڵاتیان و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی هەڵدانەوەی داروپەردوی خانووەکانن.