پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند، پلانی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان و جەژن بەسەرکەوتوویی جێبەجێکراوە و سەرجەم هەوڵەکانی کردنەئامانجی بەغدا و کۆبوونەوەی هاووڵاتیان پووچەڵکراونەتەوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “پلانی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان و ڕۆژانی جەژن بە بەشداری کەرتەکانی سەربە وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا و ئاژانسە هەواڵگرییەکان بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە کە تایبەت دانرابوو بۆ پاراستنی بەغدا و ڕێگریکردن لە پێشێلکاری ئەمنی”.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، “توانراوە ئاسایشی کۆبوونەوەی هاووڵاتیان بپارێزرێت تا بتوانن بە سەلامەتی ئەرکی ئایینی خۆیان لە مانگی ڕەمەزاندا بەجێبهێنن”.