كازمی داوایە لە هێزە سیاسییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبۆوە، لەدوای كۆبونەوەكە لە پرێس كۆنفرانسێكدا حەسەن نازم وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند: لە كۆبونەوەكەدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە هێزە سیاسییەكان كردوە ئازادی بدەن بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ دەستنیشانكردنی تیمی وەزیران و داواشیكردوە پشتیوانی سودانی و سەرۆك كۆماری نوێی عیراق بكەن.

وتیشی: دوو ساڵە حكومەت بەبێ بودجە كارەكانی رایی دەكات، ئێستا عێراق بۆتە خاوەنی 134 تۆن ئاڵتون و یەدەگی دراوی گەیشتۆتە 85 ملیار دۆلار.

هەر لەو پرێس كۆنفرانسەدا ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق تیشكی خستە سەر دیارنەمانی پارەی دەستەی گشتی باجەكانی عێراق و رایگەیاند: لەماوەی 17 ساڵی رابردودا یەكەمینجارە حكومەتی عێراق راپۆرتێك لەبارەی ناپاكی لە ئەمانەتدا بەرزدەكاتەوە، بەهۆی ئەو كارەوە بەڕێوەبەری گشتی باجەكان و چەند راژەیەكی تر لە پۆستەكانیان دورخراونەتەوە، چونكە ناپاكیان لە ئەمانەتی باجدا كردوە.

وەزیری نەوتی عیراق وتیشی: ئەو راپۆرتەی بەرزیشكراوەتەوە پێكهاتوە لە 400 لاپەڕەو ئاڕاستەی دەسەڵاتی دادوەریی كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا