پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بریکاری وەزیری تەندروستی دەڵێت، “کۆلێرا پەیوەندی بە حکومەتەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە هاووڵاتیانەوە هەیە، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان پاک و خاوێنی ڕابگرن و خۆیان بپارێزن”.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا د. ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “سکچوون و ڕشانەوە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە سلێمانی سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە واتە زیادنەبووە بەپێچەوانەوە لە کەمبوونەوەدایە”.
داوا لە هاووڵاتیان دەکەین پابەند بن بەو ڕێنماییانەی بەدەستیان گەیشتووە و هەوڵ بدەن دڵنیا بن لەو ئاو و خۆراکانەی بەکاریان دەهێنن.
لەبارەی کۆرۆناشەوە وتی، “ئێمە هیچ کات نەمانوتووە کۆرۆنا تەواو بووە، بەڵام بەداخەوە لە هەفتەی ڕابردووەوە ڕۆژانە حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە زیادبوونایە و %15 پشکنینەکان پۆزەتیڤن و توشبووی کۆرۆنان”.