بۆ یەکەمجار چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەیی کازمی کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ یەکەمین جار چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان بە ئامادەیی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بەوەکرد، “لە ئێستادا چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان بەبێ ڕەوتی سەدر، لە ماڵی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و بەئامادەیی سەرجەم سەرکردایەتیەکانی کۆبووەتەوە”.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد، بڕیارە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بەشداری کۆبوونەوەکە بکات، وتیشی، “ئەمە یەکەمین جارە چوارچێوەی هەماهەنگی میوانداری کازمی دەکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا