پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، لە سەرەتای شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین تائێستا ژمارەیەکی زۆر کوژراوان و هەروەها بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
ئەمڕۆ شەممە13ی کانونی دووەم، وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ئاشکرایکرد، لە سەرەتای جەنگەوە تا ئەمڕۆ 23 هەزار و 843 کەس کوژراون و هەروەها 60 هەزار و 317 کەسیش برینداربوون، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک هێشتا لەژێر داروپەردودان.
ئاماژەی بەوەکرد، تەنها لەماوەی 24 کاتژمێری ڕوبردوودا 135 فەڵەستینی کوژراون و 312 کەسیش برینداربوون.
لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامەوە، بەهۆیەوە قوربانییەکی زۆری لێکەوتووە و خەڵک لە کەرتی غەززە ڕووبەڕووی برسییەتی بوونەتەوە.