سێزده‌هەمین سه‌رۆك كۆماری ئێران هه‌ڵده‌بژێردرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بڕیارەی ئەمڕۆ هەینی 13 هەمین سه‌رۆك كۆماری ئێران هەڵبژێردرێت، بۆئەو مەبەستەش لە کاتژمێر 5:30ی خولەكی ئەم بەیانییەوە دەنگدان دەستپێكردووە و هاوڵاتیان ڕویان لەسندوقەكانی دەنگدان كردووە.

عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران کاتژمێر 7ی بەیانی دەنگیدا و بەشێک لە بەرپرسانی تری ئێران وەک هاندانێک بۆ خەڵکی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای دەنگدانەوە بەشداری هەڵبژاردنیان کرد.

لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی ئێراندا جگەلە دەنگدەرانی دەرەوەی ئێران 59 ملیۆن و 310 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن ڕوبکەنە سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام وەک پێشبینی دەکرێت ڕەنگە ڕێژەی بەشداریکردن نزمبێت.

بەپێی ئاماژەكان، ئیبراهیم ره‌ئیسی، كاندیدی پارێزگاره‌كان و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی زۆر به‌هێزه‌، ئه‌و دادوه‌ره‌ ئێرانیه‌، ده‌بێته‌ سیزدەمین سه‌رۆك كۆماری ئێران.

ژماره‌یه‌ك له‌ ره‌وتی ئۆپۆزسیۆن و چاكسازه‌كانیش، داوا ده‌كه‌ن خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژارن نه‌كات، چونكه‌ ئه‌و كاندیدانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ره‌ئیسیدا ماون، لاوازن و كێبڕكێی جددی تێدا نابینرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، له‌كۆی 80 ملیۆن دانیشتوانی ئێران، 59 ملیۆن كه‌س ده‌توانن ئه‌مڕۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک