زانیاری گرنگ لەبارەی باج خستنە سەر ئۆتۆمبێلی تایبەت ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رونكردنەوە لەسەر دانانی باج لەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەتی هاوڵاتیان دەدات و ئاشكرای دەكەن ئەو باجە ئۆتۆمبێلی ئاسایی ناگرێتەوە.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەسەر بڕیارەكانی حكومەت تایبەت بە باج و ئەو ناڕەزایەتیانەی لای هاوڵاتیان دروست بوون لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی باج كۆبونەتەوە.

وتیشی، “شاندی دارایی پێیان وتوین ئەو بڕیارانەی دەربارەی باجی ئۆتۆمبیل دراون ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە كە گران بەهان و بۆ بابەتی جوانكاری بەكار دەهێنرێن، نەك ئۆتۆمبێلی ئاسایی هاوڵاتیان، چونكە پێشر باجیان لێوەرگیراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی و بەرێوەبەری گشتی باجەكان رێككەوتوون نابێت بەهیچ شێوەیەك وەرگرتنی ٢٠٪‏ ی باج كە لە كۆمپانیایی گەیاندن وەردەگیرێت، نرخی خزمەتگوزارییەكانیان لەسەر هاوڵاتییان زیاد بكرێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، وەزارەتی دارایی 11 بڕیاری بۆ رێكخستنەوەی باج لە هەرێم دەركرد، دانانی باج لەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەتی هاوڵاتیان بەشێك بوو لە بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم ئەوەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا