بێگەرد تاڵەبانی: حکومەتی هەرێم گرنگی دەدات بە کەرتی کشتوکاڵ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا پاڵپشتی پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بكات.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆنامه‌وانیدا وتی لە میانەی سەردانێکی سەرۆکی حکومەت بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکانی هەرێم  ” ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ سەرۆکی حکومەت گوێی له‌ داواكاریه‌كانمان گرت، جه‌ختمانكرده‌وه‌ له‌وه‌ی له‌ ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكاری و كه‌شوهه‌وایه‌ی به‌سه‌ر دونیادا هاتووه‌، كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی و چۆن بتوانین ئه‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌مماندان چاره‌سه‌ریان بكه‌ین و پلانێكی دورمه‌ودا دابنێین”.

ڕوونیشی کردەوە، کە سەرۆکی حکومەت بڕیاریداوە، پاڵپشتی سەرجەم پرۆژەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم بکات،

سەبارەت بە بڕیاردان  به‌كردنه‌وه‌ی سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ له‌ ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی زاخۆ، سۆران و راپه‌ڕین، بێگەرد تاڵەبانی وتی،ئەمە ‌ نیشانه‌ی گرنگیپێدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ .

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ لە ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و زاخۆ و راپەرین دەكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا