ناوی ئەندامانی شاندی عێراق بۆ ئەمریکا بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکرایەوە، ژمارەی ئەندامانی شاندی عێراق بۆ ئەمریکا لە 25 کەس پێکدێت.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە لە نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، وەفدەکە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەردانی ئەمریکا دەکات و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەمێننەوە.

وەفدەکە لە 25 کەس پێکدێت و هەریەکە لە فوئاد مەعسوم، وەزیری دەرەوەی عێراق، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی، سوهەی داود، سەرۆکی دەستەی نیشتیمانی وەبەرهێنان، هاوکات چەندین بریکاری وەزارەتەکان و فەرماندەی باڵای سەربازی لەخۆدەگرێت.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ڕۆژی 26 ی تەموزی 2021 سەردانی ئەمریکا دەکات و سەرۆک جۆ بایدن پێشوازی لێدەکات.”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ناوەڕۆکی سەردانەکە جەخت دەکاتەوە لە هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا و بەهێزکردنی کاری هاوبەش لە چوارچێوەی ستراتیژییدا.

هاوکات پرسەکانی پەیوەندیدار بە پەروەردە و تەندروستی و ڕۆشنبیری و وزە و گەرمبوونی زەوی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا