نێچیرڤان بارزانی: دەبێت بەغدا هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە مامەڵەبكات لەگەڵ هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە رایگەیاند، بڕیاری ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە درا “بەڕای ئێمە سەرەتایەكی باشە بۆ چارەسەری كێشەكان” لە نێوان هەولێر و بەغدا. سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئێوارەی رۆژی یەكشەممە، 14-1-2024 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا لەبارەی سەردانە دوو رۆژییەكەی و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەكان وتی: كۆمەڵێك دیدارمان لەگەڵ هەموو هێزە سیاسی و لایەنە سیاسییەكانی عێراق كردووە، ئەم دیدارانە دەبێت بەشێوەیەكی سرووشتی وەربگیرێن، مادام ئێمە لەو جوگرافیایە دەژین.

سەبارەت بە بابەتەكانی گفتوگۆی، رایگەیاند دوو بابەت یەكەمیان قووتی خەڵك و دووەمیان مەسەلەی ئەمنی، بابەتی سەرەكیی گفتوگۆكانمان بوون.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: سەبارەت بە مەسەلەی قووتی خەڵكی كوردستان، بە بۆچوونی ئێمە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئیلتزاماتەكانی خۆی بەرامبەر بەغدا جیبەجێ كردووە و دەبێت بەغدا چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە دەكات بە هەمان شێوەش بێت لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان، بە دڵنیاییەوە جەنابی سەرۆكوەزیران تەفاهومێكی باشی بۆ ئەو بابەتە هەبووە و وەك دەزانن بە سوپاسەوە بۆ جەنابی سەرۆكوەزیران، كە هەرچەندە لە ئەجێندای كۆبوونەوەش نەبووە، بەڵام بە پەرۆشەوە بڕیار لەسەر ناردنی پارە دراوە و بە رای ئێمە سەرەتایەكی باشە بۆ چارەسەری كێشەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا