ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتر دۆلاری خستە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئادار، بانکی ناوەندی زیاتر لە 223 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە.

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕی زیاتر لە 223 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە 100 ملیۆن دۆلار بەشێوەی نەختینە و 123 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە.

بانکی ناوەندنی، بەراوراد بە ڕۆژی ڕابردوو، دۆلارێکی زیاتری خستۆتە بازاڕەوە، لەکاتێکدا دوێنی زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

لەگەڵ هەموو هەوڵەکانی بانکی ناوەندی تائێستا نرخی دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە و بۆ ئەمڕۆ هەر 100 دۆلارێک لەسەرو 157 هەزارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا