پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە7ی ئایار، لە ناحیەی شەمامک لە پارێزگای هەولێر کەسێک لەلایەن برا بچووکەکەیەوە کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ناکۆکی لەنێوان دوو برا دروستبووە و برا بچووکەکە بە چەقۆ برا گەورەکەی کوشتووە، کە خەڵی گوندی ماستاوەی ناحیەی شەمامکن لە پارێزگای هەولێر.
هاوکات، بەپێی زانیارییەکان کوژراوەکە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.